جیهانی ئیسلامیكــوردستانمێژوو

لە ساڵڕۆژی شەهید دوعا

ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە، ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە، کچێکی ئێزدی بووە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد، موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.

ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٠٧ لە تەمنی ١٧ ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە قەزای شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهیدکرا.

هۆکاری شەهیدکردنیشی موسڵمانبوون و هاوسەرگیریکردنی بوو لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان. ڤیدیۆی ساتی شەهیدکردنەکەیشی هەر لەلایەن ئێزدییەکانەوە تۆمارکرا و بە شانازییەوە بڵاوکرایەوە.

ڤیدیۆکەیش لە ئینتەرنێتەوە بڵاوکرایەوە و لەوکاتەدا دەنگدانەوەی بەرچاوی لە ناوخۆ و دەرەوەدا بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام میدیاکان گرنگییەکی ئەوتۆیان پێنەدا.

ئەوەی جێگای پرسیار و سەرسوڕمانە ئەوەیە کەیسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو پەردەپۆشکرا، هیچ کەسێک لەسەری دادگایی نەکرا و سزا نەدرا.

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی شەهیدکردنی دادە دوعایەئینفۆگرافیکێک لەوبارەیەوە.

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, April 7, 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close