جیهانی ئیسلامی

ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنەکان ئاکەپە لە ئاستی گشتی دانەبەزیوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، “لە ھەر ھەڵبژاردنێکی گشتی و خۆجێی ئاک پارتی بەشداریی کردبێت لە ئاستی گشتی دانەبەزیوە.”

ئەردۆغان وتیشی، “ئامانجی ئەوانەی ھێرش دەکەنە سەر ئاک پارتی ئەوە نییە پارتێکی نوێی لە جێ قوت بکەنەوە، بەڵکو بە تەواوی رووخاندنی ئەو بەھایانەیە کە (ئاک پارتی) نوێنەرایەتی دەکات. بۆیە ئەو خەباتەی دەستمان پێکردووە لەپێناو گەلە نەک خۆمان.”

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، ”ھاوپەیمانی جمھور ئەنجوومەنی شارەوانی بەڕێوەدەبات. لە ئیستانبوڵ بەڕێوەیدەبات و لە ئیستانبوڵ بە جیاوازی کەم بەڕێوەیدەبات.”

ئەردۆغان وتیشی، “ئەگەر سەیری مێژوو بکەین بە ئامانجی باجدان نەوەک ئەوەی وانەی لێ وەرگرین، ئەوا ئەمە ھیچ سوود ناگەیەنێت بە وڵاتمان. ھەڵوێستێکی لەو چەشنە تەنھا وزەمان بە فیڕۆ دەبات و کاتمان لێ دەگرێت. تکام لە ئێوە و تەواوی ھاوەڵان ئەوەیە کە ئێستا ئەو مشتومڕانە وەلابنێن و خۆتان سەرقاڵ بکەن بە خۆئامادەکردن بۆ کۆنگرەی حەوتەمی پارتەکە و بەھێزکردن و ئامادەکاری بۆ ئامانجەکانی ٢٠٢٣. میللەتەکەمان چاوەڕوانە ئاک پارتی خزمەتی زیاتری وڵاتمان بکات نەوەک خۆی سەرقاڵ بکات بە پرسە ناوخۆییەکانییەوە.”

سەرۆک کۆماری تورکیا رایشیگەیاند، “تورکیا بە قۆناغێکدا تێدەپەڕێت کە لە چارەکە سەدەی داھاتوودا نیو سەدە دیاریدەکات. گەلەکەمان لەو ھێرشە روون و شاراوانەی نزیکەی شەش ساڵە دەکرێتە سەر وڵاتەکەمان نەڕووخا، بەڵام ماندوو بوو. لە بەرامبەردا بە زاڵبوونمان بەسەر ھەر کێشەیەکدا و رووبەرووبوونەوە و مایەپووچکردنەوەی ھەر ھێرشێک وڵاتەکەمان بەھێزتر بوو.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close