جیهانی ئیسلامیكــوردستان

وه‌زیری دادی توركیا: دایكم كورده‌ و له ئامەد گه‌وره‌ بووم

وه‌زیری دادی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، دایكی‌ كورده‌ و له ‌دیاربه‌كر (ئامەد) گه‌وره‌ بووه‌، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له ‌توركیا جیاكاریی نه‌ژادی‌ شكستپێده‌هێنن.

عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیری دادی توركیا، له ‌وه‌ڵامی‌ رۆژنامه‌نووساندا باسی‌ له ‌زمانی‌ كوردی‌‌ و چاكسازییه‌كانی‌ بواری‌ دادوه‌ریی كرد و وتی‌، هه‌موو زمانه‌كان ئه‌مانه‌تی مێژویی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تین. ده‌وڵه‌ت كه‌ناڵی هه‌یه‌ به‌ زمانی كوردی په‌خش ده‌كات، “دایكم دیاربه‌كرییه‌ (ئامەدییە) و له‌گه‌ڵ داپیره‌مدا گه‌وره‌ بووم كه‌ كورده‌.”

وتیشی‌، “ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانن له ‌توركیادا پێكدادان‌ و جیاكاریی له ‌بواری نه‌ژادیدا دروستببێت شكستده‌هێنن.”

گول راشیگه‌یاند، پێشتر له ‌دادگاكاندا به‌رگریكردن به ‌زمانی كوردی وه‌ك ”زمانی نه‌ناسراو” باس ده‌كرا، بەڵام ئێستا له‌لایه‌ن ئاك پارتییه‌وه‌ -پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدانی‌ ده‌سه‌ڵاتدار- هه‌موو توانایه‌كی پێویست له‌باره‌ی زمانی كوردییه‌وه‌ دروستبووه‌.

له‌باره‌ی ‌ چاكسازیی له ‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییدا، گول رایگه‌یاند، “پاكێجی یه‌كه‌ممان زیاتریش گره‌نتیی ئازادیی بیروڕا ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك رێكار له‌خۆده‌گرێت كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ هه‌ڕه‌مه‌كی ناهێڵێت.”

ئه‌وه‌شی‌ وت، ”كاره‌ ته‌كنیكییه‌كانمان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكان ئه‌نجامداوه‌. پێموایه‌ له‌ لیستی پێشه‌وه‌ی رۆژه‌ڤی په‌رله‌ماندا بێت، به‌ڵام دواخستنی سه‌پاندنی سزا، لێبوردن نییه‌. ماوه‌ی سزاكانمان تاوتوێكردوه‌و ژماره‌یه‌ك جێگره‌وه‌ هه‌ن. په‌رله‌مان باشترین جێگره‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close