جیهانی ئیسلامی

وەزیرێکی ئیسرائیل: هەموومان حەزمان لە دەوڵەتێکە کە ملکەچی یاسای جولەکە بێت

بێزەلیل سمۆتریچ وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هیوای دەوڵەتێک دەخوازێت کە ملکەچی یاسای جولەکە (دینی جولەکەکان) بێت.

سمۆتریچ وتوویەتی، “هەموومان حەز بە دەوڵەتێک دەکەین کە ملکەچی تەورات و هالاخاه (کتێبێکی دینیی جولەکەکانە) و یاسای جولەکە بێت.”

وەزیری ناوبراو وتووشیەتی، ئەوە بۆ ئێستا مومکین نییە، چونکە خەڵکانێک هەن کە بە شێوەیەکی جیاواز بیردەکەنەوە و دەبێت هاوتەریب لەگەڵ ئەواندا هەنگاو بنێین. هەروەها ئەو وەزیرە بەرگریی لە “دەستێوەردانی دەوڵەت لە پرۆسەی هاوسەرگیریی و تەڵاقدان” کردووە.

لە مانگی حوزەیراندا سمۆتیچ ڕایگەیاند کە سیستمی دادوەریی ئیسرائیل دەبێت ملکەچی یاسای جولەکە ببێت، هەروەک “ئەو ڕۆژانەی سەردەمی پادشا داود،” هەروەها بە میدیاکانیشی ڕاگەیاند کە “گەلی جولەکە گەلێکی تایبەتن و دەبێت بەگوێرەی تەورات ژیان بەسەرببەن.”

لەو وڵاتانەی زۆرینەی دانیشتووانەکەی موسڵمانن، ڕێگریی زۆر دەکرێت لە تێکەڵکردنی دین لەگەڵ دەوڵەت، نزیکترین و دیارترینیان هەرێمی کوردستانە، کە ڕۆژانە لە کەناڵە زەبەلاحەکانی حوکمڕانەکانەوە و لەڕێگەی کەسانی بەناو ڕۆشنبیر و بەناو ئیسلام ناسەوە هەوڵی شۆردنەوەی مێشکی خەڵکی دەدرێت.

لای هەموو خەڵکانی هۆشیار ڕوونە، کە میدیاکانی جیهان کە زۆرینەیان لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەردەوام هەوڵی جوانکردنی حوکمی زایۆنییەکانی ئیسرائیل و شاردنەوەی کۆمەڵکوژیی و دەستێوەردانە بەردەوامەکانیان لە وڵاتانی ئیسلامی دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close