جیهانی ئیسلامی

قەتەر هاوکاریی دارایی ٦٠ هەزار خانەوادەی هەژاری غەززەی کرد

بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، موحەمەد ئەلعیمادی سەرۆکی لیژنەی قەتەر بۆ بونیادنانەوەی کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە، شەش ملیۆن دۆلاریان داوە بە ٦٠ هەزار خانەوادەی هەژار لە کەرتی غەززە.

لە بەیاننامەیەکدا ئەلعیمادی باسی لەوە کردووە، هەر خانەوادەیەک بڕی ١٠٠ دۆلاری پێ دراوە.

پێشتر و لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ئەمیری قەتەر ڕایگەیاند، بە بڕی ٤٨٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی دارایی گەلی فەڵەستین لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە دەکەن، کە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٧ەوە لەژێر گەمارۆیەکی توندی ئیسرائیل و میسردایە.

قەتەر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە بەردەوامی و بە شێوەی جۆراوجۆر هاوکاریی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close