جیهانی ئیسلامی

دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر دوو ئافرەتی عەرەب کاردانەوەی لێکەوتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و لە هەندێک میدیادا ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە تیایدا ساتی پێش دەستدرێژیکردنی سێکسیی بۆسەر دوو ئافرەتی عەرەب دەردەکەوێت.

ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبووەتەوە لەسەری نووسراوە، “ئەم ڤیدیۆیە دوای کوژرانی چەکدارێکی هەسەدە لە مۆبایلی چەکدارەکەدا دۆزراوەتەوە، کە لە حەسەکە کوژراوە.”

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەو کەسە بە زمانی کوردی دەدوێت و وادیارە ڤیدیۆکە بۆ کەسێکی تر تۆماردەکات تا نیشانیبدات و دەڵێت، “دوو کچی عەرەبی خۆش لێرەن.” هەروەها وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو کەسەی کە ڤیدیۆکەی بۆ تۆماردەکات دەڵێت، “هەر بە تۆ دەڵێم وەرە ئێرە، تۆ نایەیت.”

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کاتێک ئەو کوردە دەیەوێت دەستدرێژیی سێکسی بکاتە سەر ئەو دوو ئافرەتە عەرەبە، دوو ئافرەتە عەرەبەکە هەڵدێن و هەوڵی خۆڕزگارکردن دەدەن و هاواردەکەن. کورتەی باسەکە ئەوەیە کە ئەو کەسە دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر ئەو دوو ئافرەتە عەرەبە و دوای چوونە ژوورەوەشی خۆی تەسویری عەورەتی خۆی دەکات.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close