جیهانی ئیسلامی

سوودان.. بەهۆی دەستوەردان لە خۆپیشاندانەکان لانیکەم ١٠٨ کەس کوژراون

کۆمیتەی پزیشکانی سوودان رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی دەستێوەردانی سوپا بۆ سەر خۆپیشاندەران لە رۆژی دووشەممەوە لە خەرتومی پایتەخت کوژراون، گەیشتووەتە لانیکەم ١٠٨ کەس.

لە راگەیاندراوێکی کۆمیتەکەدا هاتووە، رۆژی دووشەممە لە خەرتومی پایتەخت و، لەبەردەم بارەگای سوپادا، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون گەیشتووەتە ١٠٨ کەس.

  • رووداوه‌كانی سوودان

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سوودان، به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌، ده‌ستوه‌ردانیان كرد له‌و خۆپیشاندانه‌ی له‌به‌رده‌م باره‌گای سوپا له‌ خه‌رتومی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان فیشه‌كی راسته‌قینه‌ و غازی فرمێسكڕێژیان دژبه‌ خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا و بڵاوه‌یانپێكردن.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ١٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨دا به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ خۆپیشاندان له‌ سوودان سه‌ریهه‌ڵدا و، به ‌خێرایی گۆڕا بۆ خۆپیشاندان دژبه‌ رژێم، سوپا له‌ ١١ی نیساندا ده‌ستی به‌سه‌ر حكومه‌تدا گرت، به‌مه‌یش كۆتایی به‌ حكومڕانی ٣٠ ساڵه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر هات.

پاش ئه‌وه‌ی سوپا ده‌ستی به‌سه‌ر حكومه‌تدا گرت، خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت راده‌ستی حكومه‌تی مه‌ده‌نی بكرێت. هاوكات دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازیی ده‌كرا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی حكومه‌تی راگوزه‌ر چۆن بێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکانیش لە ئێستادا سوپای ئەو وڵاتە، کە حوکمی سوودانی بەدەستەوەیە، خۆپیشاندەرانی سوودان بە “گێرەشێوێن” ناودەبات، کە ئەمەش هاوشێوەی سیاسەتەکانی پێشووی ڕژێمە کودەتاکەرەکانی ترە، نزیکترین نمونەش عەبدولفەتاح سیسییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close