جیهانی ئیسلامی

وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل: ئیسرائیل لە بەرامبەر حەماسدا لاوازە

موشیە یەعلون وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بە “لاواز” لە بەرامبەر بزوتنەوەی حەماسدا وەسفکردووە.

لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ سنوورەکانی غەززە، دوێنێ یەعلون ڕایگەیاندووە، “دەوڵەتی قەتەر بەم دواییانە پێشنیازی گواستنەوەی مووچەی ٢٣ هەزار فەرمانبەری مەدەنیی کردووە کە لەگەڵ حکومەتەکەی حەماسدا لە غەززە کاردەکەن.”

وتووشیەتی، “پارەی مووچەکان ١٠ ملیۆن دۆلارە. ئێمە ناوی هەموو ئەوانەمان وەرگرتووە کە پێشنیازی پێدانی مووچەیان بۆ کراوە. کێ بیر لە گواستنەوەی پارە بۆ حەماس دەکات؟”

وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل وتووشیەتی، “دەبینم کە ئێمە لاواز بووین، ئەوان لە ئێستادا بڕی پارەکەیان لە ١٥ ملیۆنەوە بۆ ٤٠ ملیۆنی مانگانە زیادکردووە. ئیسرائیل لە سەردەمی نەتەنیاهودا لاواز بووە.”

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ٩ی نیسان هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل بەڕێوەبچن و یەعلون-یش، کە لە ساڵی ٢٠١٦ وەکو وەزیری بەرگریی دەستیلەکارکێشایەوە، لە ئێستادا بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکات و لە هاوپەیمانییەکدا بەناوی “شین و سپی” بەشدارە، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە حزبەکەی نەتەنیاهو (لیکود) جیابووەوە و لەگەڵ هەردوو حزبی یش عەتید و حزبی میانڕەوی ئیسرائیلدا هاوپەیمانێتییەکەی پێکهێنا بۆ هەڵبژاردنەکان.

حزبی میانڕەوی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی بێنی گانتز سەرکردەی سەربازیی پێشوو لە سوپای ئیسرائیل لە هەڵبژاردنی ٩ی نیساندا سەرەکیترین ڕکابەریەتی و، بەگوێرەی ڕاپرسییەکانیش ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا لە نەتەنیاهو بباتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close