كــوردستان
دکتۆر کەریم قەرەچەتانی لەبارەی فێستیڤاڵی ڕەنگەکان چی دەڵێت؟

دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی لە پۆستێکدا لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی فێستیڤاڵی ڕەنگەکانەوە پۆستێکی کردووە و تیایدا باس لەوە دەکات کە فێستیڤاڵەکە کەم تا زۆر پەیوەندیی بە کلتوری ئێمەوە نییە.
دکتۆر کەریم نوسیوویەتی، “له ساڵی ٢٠١٢ خاوه‌نی گۆرانیی گه‌نگه‌م ستایل، کە گۆرانیبێژێكی كۆرییه، یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی باند كرا، واتە ڕه‌تكرایه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، ئەوەش ته‌نها لهبەرئهوهی له‌ناو گۆرانییه‌كه‌دا (شه‌ق له نیشانه‌كانی مرور ده‌درێت)، پێیانوابوو ئه‌مه هانی گه‌نج و لاوانی كۆری ده‌دات تا سوكایه‌تی به هێماكانی مرور بكه‌ن.”
دەشنوسێت، “له كوردستان، فێستیڤاڵی ڕه‌نگه‌كان سازده‌كرێت و هانی گه‌نج و لاوانی كورد ده‌ده‌ن بۆ شتێك، كه كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندیی به كلتوری ئێمه‌وه نییه و، ئه‌گه‌ر یه‌ك سوودی هه‌بێت، به دڵنیانی چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه.”
دکتۆر لە درێژەی نووسینەکەیدا دەپرسێت، “به‌ڕێزان كێ به‌رپرسیارێتی ئایندهی گه‌نج له‌ئه‌ستۆده‌گرێت؟ چۆن ده‌بێت فلته‌رێك نه‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامی فێستیڤاڵ و چالاكی؟”