كــوردستان

فێستیڤاڵی ڕەنگەکان چییە و لە چییەوە هاتووە؟

هۆلی بە (فێستیڤاڵی ڕەنگەکان)یش ناسراوە و فێستیڤاڵێکی بەهارەی هیندوسەکان. هۆلی فێستیڤاڵێکی ئاینی و کلتوری هیندوەکانە و ئێستا لەلایەن زۆر لە وڵاتانی تری غەیرە هیندوی باشووری ئاسیاوە بەڕێوەدەچێت. هەروەها لەو وڵاتانەش بەڕێوەدەچێت کە ژمارەیەکی زۆری لە هاووڵاتییانی هیندستان لێیە وەکو جامایکا، گویانا، ترینیداد و تۆباگۆ، ئەفریقای باشور، مالیزیا، بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا و فیجی.

لە فێستیڤاڵەکەدا ژن و پیاو تێکەڵدەبن و ڕەقس و سەما دەکرێت، خواردن و خواردنەوەی تیا دەخورێت و دەخورێتەوە، تەنانەت حەشیشی تیادا دەکێشرێت. فێستیڤاڵەکە بۆ ڕێزگرتنە لە خواوەندێکی هیندوسەکان بەناوی (ڤیشنو). ڤیشنوی خوداوەندی هیندوسەکان بە شێوەیەک پەیکەری بۆ تاشراوە کە نیوەی پەیکەرەکە شێر و نیوەی مرۆڤە. هەروەها ئەم فێستیڤاڵە کە ناوی فێستیڤاڵی هۆلی-یە و بە (فێستیڤاڵی رەنگەکان)یش ناسراوە تیایدا ستایشی خوداوەندەکانی تری وەکو پارڤاتی، کریشنا، -ش دەکرێت.

ئەم فێستیڤاڵە پار بەڕێوەچوو لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و ئەمساڵیش دوێنێ لە هەولێر بەڕێوەچوو و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، پار ساڵ هەر بەشداربوویەک بڕی ١٠ هەزار دیناری لێ وەرگیراوە، هەر ساڵی پار هێنرایە شاری سلێمانییش. ئەمساڵ نەفەری ١٢ هەزاریان لێ وەرگیراوە و دەوترێت ١٠ هەزار کەس بەشدارییان کردووە، بەو شێوەیەش ١٢٠ ملیۆن دینار لە خەڵک سەنراوە بۆ بەشداریپێکردنیان!

ناوی فێستیڤاڵەکە بە لاتینی بەم شێوەیە دەنوسرێت (Holi).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close