جیهانی ئیسلامیكــوردستان

لەسەر ئەرکی ڕابیتەی ئیسلامی خانوو بۆ خانەوادەیەکی بێ باوک کرایەوە

بەگوێرەی پەیجی فەرمیی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد، لەسەر ئەرکی ڕابیتە خانوویەکی تر بۆ خانەوادەیەکی بێ باوک کراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد، خانووەکە نزیكەی ٩٥ ملیۆن دیناری تێچووە و لە چوارچێوەی پرۆژەی پەنای ٤ لە شاری سلێمانی بووە.

ڕابیتە ئاماژەی بەوەش کردووە، خانووەکە بۆ ماڵێکی بێ باوک لە شاری سلێمانی کراوەتەوە، کە لە شەش سەر خێزان پێکدێن و یەکێک لە منداڵەکانی خانەوادەکە شەلەل دەماغیەتی.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هاوکارییان لە خێرخوازان کۆکردووەتەوە و لە ئێستادا کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کۆتایی هاتووە. ئەوەش خراوەتەڕوو، خانووەکە لە ١١٤ مەتر پێکهاتووە و لە نزیک نەخۆشخانەی شار لە گەڕەکی شێخان کراوەتەوە.

ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغێ سەرۆكی رابیتەی خێرخوازی و حسێن نەجمەدین سەرۆكی دەستەی باڵا و جەمال محمود لێپرسراوی لقی سلێمانی و د. تەها زەڵمی مامۆستای ئاینی، لە مەراسیمێکی تایبەتدا كلیلی خانووەكە ڕادەستی دایكی منداڵەكان كرا.

لە کۆتاییشدا ڕابیتەی خێرخوازی سوپاسی هاوكاری و بەدەمەوەچوونی خێرخوازانی کردووە لەوەی هاوكاریی پرۆژەکەیان کردووە.

Image may contain: 7 people, people smiling, outdoor
Image may contain: 3 people, people sitting

Image may contain: 4 people, people smiling, outdoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close