جیهانی ئیسلامیكــوردستان

له‌ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی یه‌په‌گه‌ گوللـه‌ هاوەنی ئه‌مریكی دۆزرانه‌وه

سوپای توركیا و سوپای نیشتمانی سووریا به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له‌ سه‌رێ كانی كه‌ له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتیدا له‌ژێردەستی یەپەگە دەرهێنراوە.

له‌میانی چالاكییه‌كانیاندا سوپای نیشتمانیی سووریا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی یه‌په‌گه‌یان دۆزیه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر سندوقی تیادان و به‌ زمانی ئینگلیزی زانیاریی ته‌كنیكییان له‌سه‌ر نووسراوه‌.

ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و نزیکەی ٦٠ سندوقه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییەی دەستیان بەسەردا گیراوە ئه‌مریكین و له‌ هه‌ر یه‌كێكیاندا دوو گوللـه‌ هاوەن هەبووە، كه‌ ١٢٠ میلیمه‌ترین و ده‌توانن مه‌ودای ٨ كیلۆمه‌تر ببڕن.

  • پێشتریش كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی سه‌ربازیی ئه‌مریكی دۆزرابوەوه‌

میدیاکانی تورکیا پێشتر ١٩ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له سه‌ر رێگای M4 له‌ باشووری سه‌رێ كانی كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كی یه‌په‌گه‌ دۆزراوەتەوە كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی فڕۆكه‌شكێنی ئه‌مریكی تیادایه‌، كه‌ لۆگۆی “GSA”یان له‌سه‌ره‌، كه‌ سه‌ربه‌ فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌‌ گشتییه‌كانی ئه‌مریكایه.

GSA پێویستییه‌كی زۆری سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

GSA، له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێداویستییه‌كانی دامه‌زراوه‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی جه‌نگدا.

پێشتر سه‌ركۆماری توركیا هۆشداریی دابوو له‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ ره‌وانه‌كردنی ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌دا له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close