جیهانی ئیسلامیدونیاكــوردستان

ئه‌ندامێکی کورد لە لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریی سووریا داوای چوونەدەرەوەی یەپەگە لە سوریا دەکات

عه‌بدولحه‌كیم به‌شار ئه‌ندامی كورد له‌ لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ڕایگەیاندووە، “له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتنه‌كانی توركیاداین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌م لێكتێگه‌یشتنانه‌ كاریگه‌ری باش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كاروباری لیژنه‌كه‌یان.”

عه‌بدولحه‌كیم به‌شار به‌ پێویستی ده‌زانێت رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ (یەپەگە/هەسەدە) له‌و ناوچانه‌ی سووریا بكشێته‌وه‌ كه‌ داگیریكردوون و رایگه‌یاند وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی توركیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نییه‌.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سووریا ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی نییه‌ و له‌و وڵاته‌ پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێكجیاواز هه‌ن و وتی، “پێویسته‌ دان به‌وه‌دا بنرێت كه‌ ئێمه‌یش به‌شێكین له‌و وڵاته‌. به‌مجۆره‌ ئێمه‌ش سوود ده‌گه‌یه‌نین به‌ بوژانه‌وه‌ی وڵات. داواكاریی یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌یه‌ ناوی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت له‌ كۆماری سووریای عه‌ره‌بییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ كۆماری سووریا. سیستمی حوكمڕانی سه‌رۆكایه‌تییش له‌ سووریا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و له‌گه‌ڵ سیستمی حكومڕانی تێكه‌ڵاوداین.”

عه‌بدولحه‌كیم به‌شار سه‌باره‌ت بە داهاتووی ئه‌و ناوچانه‌ی لەژێر کۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دان، وتی، “ده‌بێت په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ئێمه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌. ئێمه‌ وه‌ك كوردانی سووریا ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ هاوسێكانی سووریا دروستبكه‌ین. وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی توركیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌ماندا نییه‌.”

سه‌باره‌ت به‌ لێكتێگه‌یشتنه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوراتیشه‌وه‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ كورده‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان توركیا دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا بكات و ئه‌م لێكتێگه‌یشتنانه‌ش كاریگه‌ریی باش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كاروباری لیژنه‌كه‌یان.

عه‌بدولحه‌كیم به‌شار به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵوێستی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئیستیفزازیانه‌یه‌، وتی، “ته‌واوی ره‌وشه‌كه‌ نه‌رێنی نییه‌. ده‌توانین بڵێین لایه‌نى سیاسی جدی هه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ بژارده‌ی سیاسی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. رووسیاش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌.”

لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌ ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ ئه‌نجامدا. لیژنه‌كه‌ له‌مڕۆوه‌ ناوبڕ ده‌داته‌ دانیشتنه‌كانی و رۆژی دووشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌.

دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی) بە ناوی عەلی سیدۆ لە عەفرین رفێندرا و دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە، ئەلپارتیش هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکرات PYD لە کوشتنی کادرەکەیان تۆمەتبار کرد.

عەبدولحەکیم بەشار سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد ڕایگەیاند، “عەلی سیدۆ پێشتر لەلایەن هێزەکانی PYD-ـەوە هەڕەشەی لێ کرابوو و، ئەوە نەریتی PYDیە کە هەڕەشە لە کەسانی وڵاتپارێز و دژە رژێم (حکومەتی سووریا) دەکات و دەیانکوژێت. هەر وەک هەڤاڵ بێهزاد دۆرسن-یان رفاندووە و ئەبو عەلا، مەشعەل تەمۆیان، د. شێرزاد و بە دەیان کادر و سەرکردەی نیشتمانیان کوشتووە.” بەشار وتووشیەتی، “رژێمی بەعسیش وەک PYD مامەڵە ناکات.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close