دونیا

کۆنەر دوای وازهێنانی لە یاریی بۆکسێن بێڕێزیی بە هاوسەرەکەی حەبیب کرد

دوای ئەوەی لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ کۆنەر ماکگریگۆر وازی لە یاریی بۆکسێن هێنا و بە فەرمیی خانەنشینبوونی خۆی ڕاگەیاند، لە پۆستێکیدا بێڕێزیی بە هاوسەرەکەی حەبیب نورموحەمەدۆڤ یاریزانی بۆکسێن (ی موسڵمان) کردووە.

کۆنەر لە پۆستێکیدا لە هەژماریی فەرمیی خۆی لە تویتەر، وێنەیەکی حەبیب و هاوسەرەکەیی داناوە، کە هاوسەرەکەی حەبیب بە پارچەیەک قوماشی سپی سەری داپۆشراوە، و لەسەر وێنەکە نوسیوویەتی، “هاوسەرەکەت خاولییە برادەر.”

ئەو پۆستەی کۆنەر کە تیایدا سوکایەتیی و بێڕێزیی بە هاوسەرەکەی حەبیب کردووە، یەکێک لە ماڵپەڕە نیوزلەندییەکان لەبارەیەوە نوسیوویەتی، کۆنەر وێنەیەکی حەبیبی لەگەڵ ژنێکی بورقەپۆش بڵاوکردووەتەوە و قسە و وتەی نەژادپەرستانەی لەسەرنووسیوە، “کە ئێمە بڕیارماندا نووسین و قسەکانی بڵاونەکەینەوە و، خۆیشی (کۆنەر) بە خێرایی دوای توڕەیی بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا و تۆمەتبارکردنی بە نەژادپەرست، سڕیویەتیەوە.”

کۆنەر جگە لەو پۆستەی لە تویتەر، زنجیرەیەک پۆستی تری لەسەر حەبیب کردووە و لە زۆربەیاندا بێڕێزیی و سوکایەتیی پێکردووە، لە یەکێک لە پۆستەکانیدا حەبیبی بە “جرجی بچووک” ناوبردووە و باسی لەوەش کردووە، حەبیب لە دووبارە یاریکردنەوە لەگەڵیدا دەترسێت.

ئەم قسانەی کۆنەر لەکاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن حەبیب نورموحەمەدۆڤەوە بە شێوەیەکی خراپ تووشی شکست کرا. دوای بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەشی، حەبیب لە پۆستێکدا ڕایگەیاند، “لە جەنگەڵدا دەبێت تەنیا یەک پادشا بوونی هەبێت، تەنیا یەک دانە!”

ئەم وێنەیەی خوارەوە کاپچەرێکە لە پۆستەکەی کۆنەر، کە دوای توڕەیی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سڕیویەتییەوە:

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close