جیهانی ئیسلامیدونیاكــوردستان

ڕژێمەکەی ئەسەد ٤٠ هێندەی داعشی هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە

بەگوێرەی ڕێکخراوی ئێر وۆرس-ی بەریتانی، کە بە شێوەیەکی بەرچاو ئامارەکانی لەلایەن میدیای جیهانی و کوردییەوە وەردەگیرێن:

  • بەهۆی هێرشەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە، کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات و بە نزیکەیی سەرجەم هێرشە ئاسمانییەکان ئەمریکا ئەنجامیداون، لە عێراق و سووریا لە نێوان هەشت هەزار و ٢١٤ بۆ ١٣ هەزار و ١٢٥ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون (لەو ژمارەیە هەزار و ٧٤٤ بۆ دوو هەزار و ٣٣٣یان منداڵ و هەزار و ١٠٨ بۆ هەزار و ٤٣٨یان ژنن)، هاوپەیمانێتییەکە دانیناوە بە کوژرانی هەزار و ٣٣٥ هاووڵاتیی مەدەنیدا.

بەگوێرەی ئێر وۆرس، لە کۆتا خاڵی داعش، کە باغۆز بوو، بەهۆی هێرشی ئەمریکاوە (کە هەسەدەیشی لەگەڵ بوو) بە لایەنی کەمەوە ٤١٦ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون، هەندێک لە ناوەند و سەرچاوەکان باس لە کوژرانی هەزار هاووڵاتیی مەدەنی و هەندێکی تریش باس لە دوو هەزار و هەندێکیش باس لە کوژرانی سێ هەزار هاووڵاتیی مەدەنی دەکەن لە باغۆز (کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا و بەبێ هیچ دەنگدانەوەیەکی جیهانی ڕوویدا!)

  • بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە لە سووریا سێ هەزار و ٧٣٦ بۆ پێنج هەزار و ٥١٠ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون (لەو ژمارەیە ٩٩٦ بۆ هەزار و ٢٠٤یان منداڵ بوون و ٥٤٤ بۆ ٦٣٦یان ژن بوون)، ڕووسیا دانی نەناوە بە کوژرانی هیچ مەدەنییەکدا.
  • لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا (تا ١٨ی ئۆکتۆبەر):
  • ١٠٢ بۆ ١٢٦ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.
  • لەو ژمارەیە ٣١-٤١ی لەلایەن هەسەدەوە کوژراوە و ئەوی تریشی بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا و چەکدارانی سەربە تورکیاوە کوژراوە (٧١ بۆ ٨٥ کەس).
  • بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا لە باکوری عێراق ٣٦ هاووڵاتیی مەدەنی لە ساڵی ٢٠١٥وە کوژراون.
  • بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا لە باکوری سوریا و عێراق (لە شەڕی دژی پەکەکە و هەسەدە و داعشدا) لە نێوان ٥٣٢ بۆ ٩١٣ هاووڵاتیی مەدەنی (کورد و عەرەب و غەیری ئەو دوو قەومە) لە ساڵی ٢٠١٥وە کوژراون (١٠٧ بۆ ١٢٦یان منداڵ و ٦٨ بۆ ٨١یان ژن بوون)، تورکیا دانی نەناوە بە کوژرانی هیچ مەدەنییەکدا.

ئامارەکانی کوژراوانی مەدەنی بەگوێرەی تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (بنکەکەی لە لەندەنە و لەلایەن میدیاکان و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامارەکانی وەک سەرچاوە بەکاردێن)، لە مانگی ٣ی ٢٠١١وە تا مانگی ٩ی ٢٠١٩ لە سووریا:

  • ڕژێمەکەی ئەسەد ١٩٩ هەزار و ٤١١ هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە.
  • ڕووسیا شەش هەزار و ٥١٤ هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە.
  • داعش پێنج هەزار و چوار هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە.
  • هەموو بەرە ئۆپۆزسیۆنەکان چوار هەزار و ١٣١ هاووڵاتیی مەدەنییان کوشتووە.
  • هاوپەیمانێتییەکەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات و بە نزیکەیی ئەمریکا هەموو هێرشەکانی ئەنجامدەدا، سێ هەزار و ٣٧ هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە.
  • هەسەدە هەزار و ١٥٧ هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە.
  • لایەنەکانی تر پێنج هەزار و ٤٥٩ هاووڵاتیی مەدەنییان کوشتووە.

بەم پێیەش بێت، ڕژێمەکەی ئەسەد نزیکەی ٤٠ هێندەی داعش هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە، واتە ڕژێمەکەی ئەسەد تیرۆریستی پلە یەکە و ٤٠ هێندەی داعش خراپترە. ڕووسیا لە داعش خەڵکی زیاتری کوشتووە و ئەمریکاش لە سوریا و عێراق خەڵکی مەدەنیی زیاتری لە داعش کوشتووە.

هەر بەگوێرەی تۆڕی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ:

  • تا مانگی ئۆکتۆبەر ڕژێمەکەی ئەسەد ١٩٩ هەزار و ٤٥٥ هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە (٢٢ هەزار و ٧٣٧یان منداڵ و ١١ هەزار و ٨٥٧یشیان ژن بوون).
  • لە هەمان ماوەدا، داعش پێنج هەزار و چوار هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە (٩٥٢یان منداڵ و ٥٨٤یان ژن بوون).
  • ڕووسیا لە هەمان اموەدا، شەش هەزار و ٦٨٦ هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتووە (هەزار و ٩٢٨یان منداڵ و ٩٠٨یان ژن بوون).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close