بیروباوه‌رمێژوو

مەزهەب چییە؟

لە کتێبی (خەرمانێک لە وتە زێڕینەکانی کاک ئه‌حمه‌د)دا هاتووە، کاک ئەحمەدی موفتی زادە لەمبارەیەوە فەرموویەتی:

زۆربەی موسڵمانانی دونیا، چونکە (دین)یان بیرچووەتەوە و (مەزهەب) ڕەواجی هەیە، هاتوون مەزهەبیان لەجیاتی دین وەرگرتووە، لەکاتێکدا زۆر لەیەک جیاوازن.

دین بریتییە لە بنەڕەت و مەزهەب بریتییە لە لقەکان، ئێمە لەبەرئەوەی لە بنەڕەت دوورکەوتووینەتەوە دەستمان بە لقەکانەوە گرتووە. لە ئێستادا ئێمە (مەزهەبی)ین نەک ئایینی. دەبێ هەوڵبدەین ببینە ئایینیی نەک مەزهەبیی، چونکە خوا دینی ئیسلامی ناردووە نەک مەزهەب.

مەزهەب لە وشەی(ذهب)ەیە، بە مانای (ڕۆیشت)، مەزهەب واتە ڕێگەیەک کە بیرو زیهن بۆی دەچێت، مەزهەبی حەنەفی یان شافیعی واتە ئەو شتە کە ئەبو حەنیفە و شافیعی زیهنیان بۆی چووە، نەک ئەوەی کە ئیتر حەتمەن هەر ئەوە ڕاستە و غەیری ئەو هەڵەیە.

ڕوکنی سێهەمی دین (دوای کتاب و سوننەت) بریتییە لە ئیجماع “واتە هەڵگۆزینی ئەحکام بۆ هەر زەمانێک بەهۆی (شورای اولی امر)ەوە (زانایانی مجتهد، اهلی حل و عقد).

لەبەرئەوەی ئەم ڕوکنە ئێستا بوونی نییە، بۆیە زەروورەت ناچاریکردووین کە شوێن مەزهەب بکەوین، ئەگەر ئیجماع لە طەریقی شوراوە وجودی هەبوایە، شوێنکەوتنی ئەم مەزهەب و ئەو مەزهەب ئەبووە شیرک و دەرچوون لە ئیسلام. (و أمرهم شورى بينهم).

نەبوونی شورای ئیسلامی و، بوونی دەیان مەزهەب و ڕای جیاواز، هۆکاری تەفرەقە و ڕا جیاییە،هەموومان تەکلیفە لەسەر شانمان بەپێی توانا هەوڵبدەین بۆ دروستکردنی ئەو شورایە.

سەرچاوە: کتێبی (خەرمانێک لە وتە زێڕینەکانی کاک ئه‌حمه‌د)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close