جیهانی ئیسلامی

بە بەشداریی زیاتر لە ٤٠٠ هەزار نوێژخوێن شەوی قەدر لە مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچوو

سەرەڕای ڕێگرییە توندەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا و شوێنە پیرۆزەکانی قودس، بەڵام بە بەشداریی سەدان هەزار نوێژخوێن شەوی قەدر (شەوی ٢٧ی ڕەمەزان) لە مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچوو.

شێخ ئەعزەم ئەلخەتیب سەرۆکی ئەوقاف و کاروباری ئەقسا ڕایگەیاندووە، ٤٠٠ هەزار موسڵمان لە شەوی ٢٧ی ڕەمەزاندا لە مزگەوتی ئەقسا بوون.

باس لەوەش کراوە، پیاوانی تەمەن سەروو ٤٠ ساڵ و منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ و ژنان لە هەموو تەمەنەکاندا لە مزگەوتی ئەقسا بەشدارییان لە شەوی قەدردا کردووە.

ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ەوە و دوای جەنگی نێوان عەرەب و ئیسرائیل، مزگەوتی ئەقسای لە قودس داگیرکرد. لە ساڵی ١٩٨٠دا ئیسرائیل قودسی وەکو بەشێک لە دەوڵەتی جولەکە ناساند و دواتریش وەکو پایتەختی ئیسرائیل ناساندیان.

قودس لە دوای مەککە و مەدینە سێیەمین پێگەی پیرۆزە لای موسڵمانان.

هاوکات دوێنێ هەینی ٣١ی ئایاری ٢٠١٨ منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەکاتی هەوڵدانی بۆ گەیشتن بە مزگەوتی ئەقسا و ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە شەهیدکرا. جگە لەو منداڵەش کەسێکی تریش هەر دوێنێ لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە شەهیدکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close