دونیا

ئەمریکا.. کارمەندێکی لەسەرکارلابراوی شارەوانییەکی ڤێرجینیا ١٢ کەسی کوشت

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر بینای شاره‌وانی له‌ شاری ڤێرجینیا بیچی سه‌ربه‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مریكا، ١٢ كه‌س کوژران و چەند کەسێکی تریش برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كارمه‌ندێكی شاره‌وانیی ڤێرجینیا بیچ دوای نیوه‌ڕۆ چووه‌ته‌ نێو بیناكه‌وه‌ و ده‌ستی به‌ ده‌ستڕێژی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه‌.

جه‌یمس سێرڤێرا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ١٢ كه‌س کوژراون و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

جه‌یمس سێرڤێرا باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ هێرشكاره‌كه‌ كوژراوه‌. بەپێی سی ئێن ئێنیش، هێرشکەرەکە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس کوژراوە. لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

لەکاتێکدا ئەو کارمەندە ١٢ کەسی کوشتووە، بەڵام هیچ میدیا و بەرپرسێکی ئەمریکا وەکو تیرۆریست ناوی کارمەندەکەیان نەبردووە، بەمەش دووبارە دەگەینەوە ئەوەی کە هەر کەسێک کارێکی نەشیاو و نابەجێ و دژ بە مرۆڤایەتی بکات، ئەگەر ناوەکەی ئیسلامی بێت یاخود خەڵکی وڵاتێکی زۆرینە موسڵمان بێت، یانیش موسڵمان بێت ئەوکات بە “تیرۆریست” ناودەبرێت و ئەگەر واش نەبوو ئەوا نازناوی “تیرۆریست”ی پێ نابەخشن، بەڵکو یان لەڕووی دەروونییەوە تێکچوو دەبێت یانیش بە چەند ناوێکی “هێرشکەر” یان “تەقەکەر” یان هەر ناوێکی تری لەو شێوەیە ناودەبرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close